مێرگه‌سۆر 27 سم و حاجی‌ئۆمه‌ران 20 سم به‌فریان لێ باریوه و، جموجۆڵی بازرگانی به‌رده‌وامه

سۆران ــ kdp.info ــ لەو 24 سه‌عاتەدا لە مێرگه‌سۆردا 27 سم به‌فر و 27 ملم باران باریوه؛ له حاجی‌ئۆمه‌رانیشدا 20 سم به‌فر باریوه. به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی حاجی‌ئۆمه‌ران ده‌ڵێت، بەر لەوەی بەفرەکە ببارێ، تیمه‌كانی ڕاماڵینی به‌فریان ئاماده كردبوو، له به‌یانییه‌وه ده‌ستیان کرددوە بە كار و، ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان پاک کردووەتەوە؛ جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری له ده‌روازه‌ی حاجی‌ئۆمه‌رانەوە به‌رده‌وامه.
)مه‌غدید عه‌ریف) به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێیی حاجی‌ئۆمه‌ران، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له ناو شارەدێیەکە، زیاتر له 20 سم و، له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریشدا نزیكه‌ی 30 سم به‌فر باریوه؛ هەر له به‌یانییەوە تیمه‌كان ده‌ستیان کردووە به خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبانه‌كان و، ڕێ نەگیراوە و هاتۆچۆ هەیە."
(محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری) به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مێرگه‌سۆر، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌و 24 سەعاتەدا، 27 ملم باران و، 27 سم به‌فر باریوه؛ بە گشتی، ئەمساڵ 813 ملم باران و، 33 سم به‌فر باریوە؛ لە چاو پار، باران زیادی كردووه، به‌ڵام به‌فر كه‌می كردووه."
ڕابین شێروانی




