٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر ـ KDP.info ـ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ڕایده‌گه‌یێنێت كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی به‌غدا له‌سه‌ر پرسی سه‌ربازی باشه‌ و، ماوه‌یەکی دی، ده‌رئه‌نجامه‌كەی ده‌رده‌كه‌وێت.

ئەمە دەقی ڕاگەیێندراوە ڕۆژنـامـەوانـییەکەیە:

بە مەبەستی زیندووکردنەوە و چالاککردنی کارەکانی ھەردوو لیژنەی وزاری و کاری باڵای نێوان وەزارەتەکانی (بەگری و ناوخۆی ‌حکوومەتی فیدراڵی عێراق و پیشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان) لە پێناوی دەستنیشانکردنی چارەسەری شیاو بۆ کیشە ھەڵپەسیراوەکانی ھێزەکانی پیشمەرگە و ھێزەکانی تری پاراستنی ھەرێم و داڕشتنی میکانزمیکی گونجاو بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاریی نێوان ھێزە چەکدارەکان و دام و دەزگا ھەواڵگری و ئەمنیەکانی ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و بە ئامانجی پتەوکردن و یەکخستنی تواناکان لە بوارەکانی کار وباری سەربازی و ھەواڵگری و ئەمنی لە شەری دژی گروپی تیرۆرستی داعش بە تایبەت و بەرھەڵستیکردنی دیاردەی ترسناکی تیرۆر بە گشتی، سەعات (11)ی پیش نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە 7/1/2015، وەفدیکی باڵای ھەردوو وەزارەتی پیشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە پیک ھاتبوون لە کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ و، مستەفای سەیدقادر، وەزیری پیشمەرگە و، فەریق شیروان عەبدوڕەحمان، ئەندامی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی پاراستنی ھەرێم و، فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پیشمەرگە و ئەندامی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی پاراستنی ھەرێم و، عەمید ڕوکن ھەژار، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ھەماھەنگی و پەیوەندی، بەرەو بەغدا کەوتنە ڕێ و، سەعات 2ـی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی ‌حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا لەگەڵ وەفدی باڵای وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵی عێراق کۆ بوونەوە. لە لایەنی عێراق ئەم کەسانە هاتبوونە کۆبوونەوەکەوە: وەزیری بەرگری و، وەزیری ناوخۆ و، چەند ئەفسەریکی باڵای ھەردوو وەزارەتەکەیش. شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سوپای ئەمەریکایش بە سەرۆکایەتیی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و، جەنەرال بیدناریک لیپرسراوی نووسینگەی ھاریکاریی ئەمنی ئەمریکا – عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بوون.
کۆبونەوەکە لە کەشیکی زۆر باشدا بە ڕێوە چوو و، به‌ تیروتەسەلى لەسەر خاڵەکانی بەرنامەی کۆبونەوەکە قسه‌ کرا کە بریتی بوو لەمانە: زیندووکردنەوە و چالاککردنی کارەکانی لیژنەکانی وزاری باڵا و کاری باڵا و داڕشتنی میکانزمی گونجاو بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاری لە گشت بوارەکانی کاری سەربازی و ھەواڵگری و ئەمنی لە شەڕی ھاوبەشی دژ بە گروپی تیرۆرستی داعش، بە تایبەت و، بەرھەڵستی تیرۆر بە گشتی؛ جگە لەوەش باس لە چەکدارکردنی ھێزەکانی پیشمەرگە و ھێزەکانی پاراستنی ھەرێم کرا، وەکو بەشیک لە سیستەمی بەرگری نیشتمانیی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق؛ جگە لەوەش باس لە ئاسانکردنی پرۆسەی ھاتنی کۆمەکی سەربازیی وڵاتانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پیشمەرگە و ھێزەکانی پاراستنی ھەرێم کرا و، پیشنیاز کرا کە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیمزاکراوی نێوان وەفدی باڵای وەزارەتی پیشمەرگە و، وەزارەتی بەرگری لە بارەی گواستنەوەی ئەرکی ھێزەکانی پیشمەرگە بۆ پاسەوانی ھەرێم ساڵی 2007 بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوە، پەسەند بکرێت؛ باسی دابینکردنی مستەحەقاتی شەھیدانی نەمر و، بریندارە قارەمانەکانی شەڕی تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراقیش کرا .
دیارە لە گفتوگۆکەدا، ئەندامانی بەشداربووی کۆبونەوەکە بە گشتی ھاوڕا بوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی گشت ئەو خاڵانە و، ئالیەتی گونجاو دیاری کرا لەو بارەوە و، بڕیار درا، حەفتەی دادێ ئەندامانی لیژنەی کاری باڵای وەزارەتی پیشمەرگە و، ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و، وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵی عێراق کۆبوونەوەیەک گرێ بدەن لەو پێناوەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار