٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی کەرکووک: چوار مانگە مۆرەکەی قایمقامیەت ساختە کراوە..هەموو لایەنێکمان لێ ئاگادار کردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک ــKDP.infoــ قایمقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک (کامیل ساڵەیی)، ڕایگەیاند، بە مۆرە ساختەکەی قایمقامییەت خەڵکی بە ناهەق، کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت؛ دەشڵێت، بۆ لێکۆڵینەوە دەزگاکانی پۆلیس و ئەمنی هەن و، دەبێت ئەوان لێی بکۆڵنەوە؛ دەڵێ ئەوان تەنیا ئاگادرایان دەکەنەوە بە شێوەیەکی فەرمی و، باقییەکەی لە ئەستۆی پۆلیسدایە.

(کامیل ساڵەیی) قایمقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە مۆری قایمقامییەت ساختە کراوە کە ئێمە ئیشی زۆرمان دەکرد بەو مۆرە بە تایبەتی نیشتەجێكردن و، ماددەی 140 و، دامەزاران کە سەداسەد یاسایی نەبووایە، ڕێگەمان نەدەدا، بەڵام بە داخەوە مۆرەکەمان ساختە کراوە، ئێستاش لەناو پارێزگا بەشێکیان دروست کردووە بەناوی بەشی كاروباری هاووڵاتیان، ئەوان لە جیاتی قایمقامیەت هەڵدەستن مۆر دەکەن، ئەوەش شتێکی خراپە."

(ساڵەیی) گوتیشی: "نزیکەی چوار مانگە لایەنە پەیوەندارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە مۆری قایمقامیەت ساختە کراوە، خۆیشمان مۆرە ساختەکە دەناسینەوە و شارەزاییەکی باشمان لەسەری هەیە، بەڵام بەرێوەبەرایەتییەکانی تر شارەزایییان نییە و، ئەو مۆرە لەلایەن ده‌یخوات؛ ئەساسەکەی راست و دروست نییە و زۆریش خراپە، چونکە هەر مامەڵەیەکی هاووڵاتییەک کە لە شارەکانی تری عێراقەوە دێت، ئەگەر هات و لە قایمقامیەت مۆری بۆ کرا لە شوێنەکانی تر ئیشی بۆ دەکرێت."

بۆ ڕێکاری یاسایی نەگیراوەتە بەر؟ قایمقام دەڵێت: "ئێمە داومانەتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و، ئاگاداریشمان کردوونەتەوە کە مۆری قایمقامیەت ساختە کراوە و، زیاتر لە چوار مانگە کاری پێ دەکرێت، بەڵام بۆ لێکۆڵینەوە دەزگاکانی پۆلیس و ئەمنی هەن و، دەبێت ئەوان ئەو لێکۆڵینەوە بکەن؛ ئێمە تەنیا ئاگادرایان دەکەینەوە بە شێوەیەکی فەرمی و، ئەوەی تریشی لە ئەستۆی ئەواندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار