دوای ئازاد کردنی ناوچه‌کانیان ئاواره‌کانی ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان

سۆران ــ kdp.info ــ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆچ و کۆچبه‌رانی سۆران ده‌ڵێت، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یاندا زیاتر له 2700 خێزانە ئاواره‌ی لێیه و، هه‌ندێکیان وا خەریکە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؛ ده‌زگای بارزانی و هه‌ندێک ڕێکخراوی دیکه‌یش به‌رده‌وام هاوکاریی ئاواره‌کان ده‌که‌ن.
(عه‌باس ئه‌میر) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆچ و کۆچبه‌رانی سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "له سنووری سۆران و، هه‌رسێ شارۆچکەکەیدا ــ مێرگه‌سۆر، چۆمان و ڕواندز ــ 2700 خێزانە ئاواره نیشتەجێ بوونە، که نزیکەی 14هه‌زار که‌سێک دەبن. له سۆران که‌مپێکیان بۆ کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێکیان له‌وێ نیشته‌جێ کراون و، ئه‌و باقییەکەیان له که‌نیسه و خانوودا جێ‌مان بۆ کردوونەتەوە؛ شوکر پێشمه‌رگه وا خەریکن ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەنەوە و، لەو بۆنەوە، سەد خێزان زیاتریش گه‌ڕاونه‌ته‌وه."
(عه‌باس) گوتیشی: "ده‌زگای بارزانی و هه‌ندێک رێکخراوی دیکه، به‌رده‌وام ئاواراکان باروبوو ده‌که‌ن و، هەر لە سووته‌مه‌نی، خواردنەوە بگرە، تا دەگاتە ناوماڵە و، خواردنه‌وه، هەموو شتێکیان بۆ دابین دەکەن."
ڕابین شێروانی




