نێچیرڤان بارزانی هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی پاریس ڕیسوا ده‌كات

هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردسان (نێچیرڤان بارزانی)، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئه‌بدۆی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، ریسوا کرد.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڤاری ’’شارلی ئه‌بدۆ’’ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كارێكی تیرۆستییه، كه هیچ پاساوێكی نییه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین. له دژی تیرۆر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له گه‌لی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن فه‌ڕه‌نسا له شه‌ڕی دژی تیرۆردا له وڵاته‌كه‌مان، پشتگیری له گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
7ی یه‌نایه‌ری 2015




