٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند کە، "بە بیستنی هەواڵی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لەناو شاری پاریس و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتیی بێتاوان زۆر خەمبار بووم. بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەكەین و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و قێزەوەنە دەكەین".

دەقی پەیامی هاوخەمی (سەرۆک بارزانی) بۆ سەرۆکی فەڕەنسا
بەڕێز فڕانسوا هۆڵاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا
بە بیستنی هەواڵی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لەناو شاری پاریس و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتیی بێتاوان زۆر خەمبار بووم. بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەكەین و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و قێزەوەنە دەكەین.
لەو ڕۆژە ناخۆشەدا گەلی كوردستان لە كاتێكدا كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دڕندەترین جۆری تیرۆر لەشەڕدایە، پشتیوان و هاوخەمی گەلی فەڕەنسایە.
جارێكی دی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم.  لەوەیش دڵنیام كە لە ئەنجامدا تیرۆریستان تێكدەشكێن و مرۆڤایەتی سەردەكەوێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
7ـی 1ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار