٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

واشنتن.. داعش لە هێرشکردنەوە وەستاون و تەنیا بەرگری دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە، لەچەند هەفتەی رابردوودا گورزی گەورەیان لە عێراق لە داعش وەشاندون و بە سەدانیان لێ کوشتوون..جەختیشی کردەوە کە، لەکۆتایی ئەممانگەدا ئەمریکا ژمارەیەک لە سەربازانی رەوانەی عێراق دەکات..هاوکات پێوەست بە سوریاش دەڵێ، سعودیە، تورکیا و قەتەر رەزامەندبوون کە مەشق و راهێنان بە هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (جۆن کیربی) لە میانی پرێسکۆنفڕانسێکدا لە واشنتن رایگەیاند کە، تیرۆریستانی داعش لە عێراق لە هێرشکردن وەستاوون و توانای هێرشبردنیان نەماوە و لە ئیستادا بەرگری دەکەن، بەڵام هیشتا هەڕ هەڕەشەن بەتایبەت کە لەناوچەگەلێکی وەک مووسڵ و رومادی ماون و، لە ناوچە ئێزیدینشینەکانیش هەڕەشەن.
(جۆن کیربی) کە وەزارەتەکەی ناسراوە بە پنتاگۆن دەشڵێت، لەچەند هەفتەی رابردوودا هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، بە سەدان تیرۆریستانی داعشی کوشتوون، هەروا گورزی گەورەی لە سەربازگەکانی داعش وەشاندون.
(کیربی) ئاشکرایشی کرد کە، لە کۆتایی ئەممانگەدا ئەمریکا ژمارەیەک لە سەربازانی رەوانەی عێراق دەکات بە مەبەستی مەشقپێکردنی سوپای عێراق و ئەمەیش مانای ئەوە نییە کە ئەمریکا لە خاڵی سفرەوە جارێکی دی دێت سوپای عێراق دروست بکاتەوە.
کیربی، پێوەست بە سوریایش رایگەیاند کە، هەریەک لە سعودیە، تورکیا و قەتەر،  رەزامەندبوون بە مەشقدانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و، رەنگە لە دەسپێکی ئەمبەهارەی دێ، دەست بە راهینانی هیزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بکرێت.
شاو کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار