پێشمەرگە سەرکەوت

هەولێر-KDP.info-تایم نووسیویەتی کە، داعش گروپێکی تیرۆریستی لە ژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلام ناسراو بە داعش زۆرترین کاریگەری لە ساڵی 2014 بەسەر جیهان هەبوو، زۆر بە خیرایی گەشەیان کرد، بەڵام لە 2015 سەرکەوتنەکان و گەشەکردنیان وەستان، لە سوریا و عێراقدا تووشی شکست بوون، هۆکاری شکستی داعشیشی بۆ سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە گەڕاندووەتەوە کە، شکستی گەورەی بە داعش برد.
سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستانی داعش لە هەموو سەعاتێکدا ناونیشانی چەندەها مێدیای جیهانییە، لە دواهەمین کاتژمێری ئێستایشدا گۆڤاری تایم باسی لە سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستانی داعش کردووە.
داعش، ئەو گرپە تیرۆریستییەی کە بەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوینی گرت و لە سوریا و عێراقدا لە 2014 روبەرێکی زۆری خاکیان داگیرکرد، لەسەر دەستی هێزی پیشمەرگە شکستی برد و لە 2015-یش سەرکەوتنی یەکجارەکی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستانی داعش بەڕێوەیە.
گۆڤاری تایم لە راپۆرتێکدا رۆشنای خستووەتە سەر گەشەی تیرۆریستانی داعش کە لە ساڵی 2014 رووبەرێکی زۆریان لە عێراق و سوریادا داگیر کرد و بەخێرایی گەشەیان کرد، بەڵام ئەو گۆڤارە نمونە بە سەرکەوتنی هیزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دێنێتەوە کە شکستیان بە داعش برد و لە ساڵی 2015-یش بەیکجارەکی داعش لاواز دەبێت.
تایم لە دەسپێکدا ناوی داعشی وەها بردووە کە گروپێکی تیرۆریستی لە ژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلام ناسراو بە داعش زۆرترین کاریگەری لە ساڵی 2014 بەسەر جیهان هەبوو، زۆر بە خیرایی گەشەیان کرد، بەڵام لە 2015 سەرکەوتنەکان و گەشەکردنیان وەستان، لە سوریا و عێراقدا تووشی شکست بوون، هۆکاری شکستی داعشیشی بۆ سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە گەڕاندووەتەوە کە شکستی گەورەی بە داعش برد.
هەروا لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی تایم هاتووە کە، سوپای عێراقیش لە 2015 دەتوانێت لە دژی داعش بجەنگێت و، میلیشیای شیعە و چەکدارانی هۆزەکانی سوننەیشی ناو بردوون کە لە دژی داعش لە جەنگدان.
تایم ئاماژەی بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان کردووە کە، یارمەتی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەدات لە جەنگی دژ بە داعش. ئاماژەیشی کردووە کە، سەرکەوتنەکانی 2014-ی داعش لە 2015 دووبارە نابێتەوە.
شاوی کوردی




