سبەینێ جارێکی دیکە پەرلەمان پێوەست بە بودجە کۆ دەبێتەوە

بەغدا-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان (نەجیبە نەجیب) رایگەیاند کە، سبەینێ جارێکی دیکە پەرلەمان پێوەست بە بودجەی گشتیی عێراق کۆ دەبیتەوە..هەروا جەختیشی کرد کە، ئەوانەی دژ بە پەسەندکردنی بودجە دەوەستن، ناتوانن بەربەست دروستبکەن، چونکە ژمارەیەکی یەکجار کەمن.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان خویندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسایی بودجەی گشتیی عێراق کرد، راپۆرتی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان خوێندرایەوە و؛ پاشانیش پەرلەمانتاران راو سەرنج و تێبینییەکانیان خستنە ڕوو، دواتریش دانیشتنەکە بۆ سبەینێ دواخرا.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق ئاماژەیشی کرد کە، دوای تەواوبوونی گشت راو بۆچوون و سەرنجەکانی پەرلەمانتاران، هەریەک لە لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان راپۆرتی کۆتایی پێشکەیش دەکەن و، دواتریش دەستدەکرێت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە.
(نەجیبە نەجیب) راشیگەیاند کە، ئەوانەی دژی پرۆژەیاسایی بوودجە دەنگیان بەرز كرد ناتوانن پەکی بخەن، چونکە ژمارەیەکی زۆر کەمن و کاریگەری بەسەر پەسەندکردنی بودجەەوە نابێت.
نەشوان بەرزنجی




