٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..پێشمەرگە لە سێقۆڵەوە داعشی شکاند..ئەمیرێک و 6 تیرۆریستی دیکە کوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف )، ئاشکرایکرد کە، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە سێقۆڵەوە هێرشیان بۆ هێناین، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچی دانەوە و ئەمیرێک و شەش تیرۆریستی دیکەی لێ کوشتن.
بەرپەرسی میحوەری شنگالی هێزی پێشمەرگە عەمید ( بەهرام عەریف یاسین  ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سەعات دووی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ تیرۆرستانی داعش لە هەرسێ قۆڵی باکوور و ناوەند و رۆژئاوا، هێرشیان بۆ هیناین، بەڵام هێزی پێشمەرگە قارەمانانە بەرپەرچیان دانەوە و ئاگر بارانیان کردن، هەروا لەهەر سێ قۆڵەوە تێکمان شکاندن و زیانی زۆرمان پێگەیاندن.
(عەمید بەهرام) دەشڵێت، لەو شەڕەدا پێشمەرگە ئەمیرێکی داعشی بەناوی (ئەبو حەسەن ئەلمەسیری) کوشت، هەروا لاشەی 6 تیرۆریستی دیکەش کەوتوون.
ئەو بەرپرسەی میحوەری شنگال ئاماژەیشی کرد کە، لەو شەڕەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیش بەشداربوون و بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان دەکرد.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار