٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..50 تەرمی تیرۆریستان کەتوون و داعش تەنیا لە بەشی رۆژهەڵات ماوە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزوری) رایگەیاند کە دوێنی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند و 50 تەرمی تیرۆریستانیش کەوتوونەتە دەستی ئێمەوە.. هەروا دەشڵێت کۆبانی هاکە ئازاد کرا، چونکە تەنیا لە بەشی رۆژهەڵات داعش ماوون، ئەگەر نا لە تەواوی کۆبانی وەدەر نراون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزوری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ رەوشی کۆبانی ئارامە، بەڵام لەو ھێرشانەی کە دوێنێ داعش کردوینی،
زیاتر لە50 تەرمی چەکدارانی داعش کەوتوونەتە دەست ئێمە.
عەمید (شەوکەت مزووری) گوتیشی، ئەمڕۆ تەنھا فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە و ھیچ شەڕێک نەبووە.
ئەو فەرماندەیە راشیگەیاند، داعش لەناو کۆبانی نەماوە و وەدەریان ناون و تەنھا لە قۆڵی رۆژھەڵات بەشێکی کەم داعشی تێدا ماوە و ئەوەی دیکە ھەمووی ئازاد کراوە. هەروا گوتیشی کە، لەماوەیەکی نزیکدا بەشی رۆژهەڵاتی کۆبانیش ئازاد دەکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار