ئێمینکی: نوێنەرایەتی حکوومەت لە ئەورووپا دیپلۆماسیانە رۆڵیان گێڕا

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، (د.جەعفەر ئێمینکی) لە پێشوازی نوێنەری حکوومەت لە یەکیەتی ئەورووپا رایگەیاند کە، ئەو نوێنەرایەتییە رۆڵێکی دیپلۆماسی کاریگەریان گێرا بۆ ئەوەی کە ئەورووپا تێگەیشتنی گشتگیری هەبێ پێوەست بە رەوشی هەرێمی کوردستان.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێککەوتی 7/1/2015 (د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكى) جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له نووسینگه‌ى خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازى له نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كیەتی ئه‌ورووپا (دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) كرد.
له‌دیدارێكدا كار و چالاكییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كیەتی ئه‌ورووپا و هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو گه‌یاندنى په‌یامى هه‌رێمى كوردستان به به‌رپرسانى یه‌كیەتی ئه‌ورووپا خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان (د. جعفر ئیبراهیم ئێمینكى) ستاییشى هه‌وڵًه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له یه‌كیەتی ئه‌وروپا كرد به تایبه‌ت له کاتی هێرشی دڕندانه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان، هەروا پێشوازىكردنى ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى سڤیلى کوردانی ئێزیدى و كریستیان و شه‌به‌ك و عه‌ره‌ب كه له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان ئاواره بوون و له شاره‌كانى كوردستان نیشته‌جێكران، توانیویان له‌میانى ئه‌و كۆنفرانس و وۆرك شۆپه هاوبه‌شانه‌ى له باره‌گاى یه‌كیەتی ئه‌وروپا کە ئەنجامی دەدەن، سه‌ركه‌وتوانه هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كیەتی ئه‌ورووپا تێگه‌یشتنێكى گشتگیرى له‌و باره‌وه هه‌بێ.
(ئێمینکی) دەشڵێت، ئەو هەوڵانە رۆڵیان هەبووە له‌رووى سه‌ربازى و مرۆیی پشتیوانى یەکیەتی ئەورووپا له هه‌رێمى كوردستان، كه ئه‌مڕۆ له جیاتی جیهانى ئازاد و دیموكرات شه‌ڕ دژ به تیرۆریستانى داعش ده‌كات.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازى و مرۆیی ناوچه‌كه به گشتىی خرایه به‌رباس و گفت‌و گۆ.




