پاریس..کڵاو رەشەکان هێرشیان کردە سەر گۆڤارێک

پاریس-KDP.info- ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانیا لە هەواڵیکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چەند چەکدارێک بە چەکەوە چونەتە نێو ئۆفیسی سەرەکی گۆڤاری چارلی هێبدۆ و، یازدە کەسیان کوشتوون و 10-ی دیکەیشیان بریندارکردوون..هەروا بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو چەکدارانە کڵاوی رەشیان لەسەر بوون.
سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ بەپەلە داوای لە کابینەکەی کرد کە پێوەست بە رووداوی هێرشکردنە سەر گۆڤاری چارلی هێبدۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و لە رووداوەکە بکۆڵنەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانیا لە هەواڵیکدا دەڵێت، ئەمڕۆ چەند چەکدارێک بە چەکەوە چونەتە نێو ئۆفیسی سەرەکی گۆڤاری چارلی هێبدۆ و، یازدە کەسیان کوشتوون و 10-ی دیکەیشیان بریندارکردوون..هەروا بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو چەکدارانە کڵاوی رەشیان لەسەر بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی، چارلی هێبدۆ گۆڤارێکی گاڵتەو گەپە، هەفتانە دەردەچێت و لە ساڵی 2011-یش دوای ئەوەی کاریکاتێرێکی لەسەر پێغەمبەر (د.خ) بڵاوکردەوە، هێرشی کرایە سەر و ئیدانەی ئەو کارەیان کرا. لە ئیستاشدا گۆڤارەکە کاریکاتێرێکی لەسەر سەرکردەی تیرۆریستانی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی) بڵاوکردووەتەوە، یەکڕاست دوای ئەو کارە،هێرشکراوەتە سەر گۆڤارەکە.
لەئێستادا پۆلیس تەواوی ناوچەکەی گرتووە و بەدوای ئەو چەکدارانەوەن کە ئەو رووداوەیان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا دوو لە کوژراوەکان پۆلیسن و پێنج برینداریشیان برینەکەیان سەختە.
شایەتحاڵێک لەشوێنی ڕووداوەکە بە بی بی سی گوت: چەکدارەکانی لەکاتی هەڵاتن لە بیناکەدا کڵاوی ڕەشیان لەسەربووە و کلاشینکۆفیان پێ بوون.
دوابەدوای ڕووداوەکەیش پۆلیس مێدیای فەرەنسای ئاگادارکردووەتەوە کە هۆشیاربن و گرینگی بە ئاساییشی خۆیان بدەن لە ئەگەری ڕوودانی هەر کردەیەکی دیکەی لەو جۆرەدا.
و/ خالید ئەحمەد




