كەسکێ.. هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە 25 چەكداری داعشیان كوشتووە و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە
کەسکێ ــ kdp.info ــ ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی كەسكێ، پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیان دابوو، بەڵام پێشمەرگە یەکەوهەل لێیان هاتنەوە دەست و، زیاتر لە 25 چەكداریان لێ تۆپاندن؛ کۆمەڵە تەقەمەنی و چەکێکیشیان لێیان دەست کەوت.
فەرماندە مقەدەم (حسێن سەلیم) لە ناوچەكەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزێكی گەورەی تیرۆریستان خۆیانیان خستبوویە تفاق و، بەرەو پێشمەرگە دەهاتن و، دەیانویست ناوچە هەستیارەکەی كەسکێ داگیر بکەن، بەڵام لێیان هاتینەوە دەست و چاکمان لێ کوشتن و، چەکی قورسیشمان پێ بەجێ هێشتوونە؛ شەڕەکە هێشتایش دانەمرکاوەتەوە بەڵام، وا داعش لە هەڵاتنەوەدانە."




