بەغدا..خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە کرا

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتاری عێراق (ئەشواق جاف) دەڵێت، ئەمڕۆ خویندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسایی بودجە کرا و، تەنیا 20 پەرلەمانتار دژی پەسندکردنی بودجە وەستاونەتەوە، یەڵام داواکارییەکانیان زۆر نادەستووری و بێ بنەمان، بۆیە ناتوانن هیچ بەربەستێک بخەنە بەردەم پەسەندکردنی بودجەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ ( ئەشواق جاف ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نووێنەرانی عیراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2015-ی عێراق كرا و، ڕاپۆرتی لیژنەكانی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان خوێندرانەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ، لە پەڕلەمانی عێراق گوتیشی، لە ئێستاشدا پەرلەمانتاران تاوتووی پڕۆژەیاساکە دەکەن و بەردەوامن لە خستنەڕووی بۆچون و پێشنیازەکانیان.
(ئەشواق جاف ) ئاماژەیشی کرد کە، دانیشتنەكەمان بەردەوامی هەیە، بەڵام 20 پەرلەمانتار واژۆیان لە دژی پەسەندکردنی بودجە کۆ کردوونەتەوە و دەیانەوێ وا پیشانی شەقامی عێراقی بدەن کە ئەو پڕۆژەیاساییە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە، ئێمەیش وەڵامێکی دەستوور و یاساییمان پێیەو لە کاتی گونجاودا رووبەڕوویان دەبینەوە، چونکە داواکەی ئەوان لاوازە و نا دەستوورییە و بێبنەمایشە و ناشتوان ئاستەنگ بخەنە بەردەم پەسەندکردنی بودجەوە.
نەشوان بەرزنجی




