٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاواتی خه‌ڵكی كوردستان و، هێزه‌ سیاسییه‌كانیشه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر ــ KDP.info ــ سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له‌ باسی بڕیارەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاکسازی له‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌ڵێت به‌و بڕیاره‌، پێشمه‌رگه‌ له‌ 'نیشان'ـی حزبی ده‌رده‌چێت و، ده‌بێته‌ هێزێكی گرنگی نیشتمانی له‌ كوردستان.

به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌مێكه‌ خه‌ڵكی كوردستان و، پارته‌ سیاسییه‌كانیش داوامان کردووە، هێزی پێشمه‌رگه بکرێتە هێزێکی‌ دامەزراوەی نیشتمانی و، دوور بخرێته‌وه‌ له‌ كاری حزبی؛ ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌ كوردستان، له‌ پێشمه‌رگه‌وە هەتا هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش، زیاتر دووئیداره‌یی و دووحزبیی پێوه‌ دیاره‌ بووە. ئەو دەزگایانە هەتا زیاتر ڕەنگی دامه‌زراوه‌ و نیشتمان بگرن، خەڵکەکەیش ڕازیتر دەبن."

گوتیشی لایه‌نە باشەکەی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌: "تۆ دەبیتە خاوه‌ن هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی، كه‌ خەمی نیشتمانی ده‌بێت و، یەخەی له‌ ده‌سه‌ڵاتی حزبی دەبێتەوە و، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كار ده‌كات؛ بۆیه‌ به ‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ پشگیری لەو کارەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".

هەواڵی پەیوەندیدار