ده‌زگای بارزانی، نۆسەد خێزانە ئاوارەی كه‌مپه‌كانی به‌حركه و هه‌رشه‌می باروبوو کرد
هەولێر ــ kdp.info ــ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئەم جارەیان چوو بۆ كه‌مپه‌كانی به‌حركه و هه‌رشه‌م و، له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا، خۆراك و به‌تانی و جلوبه‌رگ و شیر و پەڕۆک (دایبی)ـی منداڵانی به‌سه‌ر 900 خێزاندا دابه‌ش كرد.
وەک جاری‌جاران، ئه‌مڕۆ ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا، ئاوارە ئێزدی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌بەکانی كه‌مپی به‌حركه‌یان بەسەر کردەوە و، 1100 جێ خۆراكیان به‌سه‌ر 600 خێزاندا دابەش کرد. له هه‌ڵمه‌تێكی تریشدا ده‌زگای بارزانی و، سوورەمانگی توركیادا پێکەوە، به‌تانی و جلوبه‌رگی زستانه‌یان، به‌سه‌ر 130 خێزانە ئاوارەدا، دابەش کرد.
جگە لەوەیش، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپەکەی به‌حركەدا، به پشتیوانیی ڕێكخراوی جوود، شیر و پەڕۆکیان به‌سه‌ر 600 خێزانە ئاوارەدا دابەش کرد. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپەکەی هه‌رشه‌میشدا ــ كه تایبه‌ته به 300 خێزانە ئاوارەی عێراقی ــ جلوبه‌رگی زستانه به‌سه‌ر هەرهەموویاندا دابەش کرد.




