شێخ شامۆ: وامان پێ باشه دوای نه‌مانی داعش، شنگال ڕاسته‌وخۆ به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانەوە ببه‌سرێتەوە
__2015_01_07_h14m10s9__RM.jpg)
هه‌ولێر ــ KDP.info ــ نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند ئازادكردنه‌وه‌ی یەکجارەکیی شنگال زۆری نه‌ماوه؛ ده‌یشانه‌وێت له ڕووی 'ئیداریی'ـیەوە، شنگال بخرێته سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
شێخ شامۆ نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "لەوەتەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی سەردانی شنگالی کردووە، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت دانراوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری؛ با خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان. له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكوومه‌ت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شنگال، ئامار هەڵگیراوە بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شنگالییه‌كان."
گوتیشی: "ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال زۆری نەماوە و، دامه‌زاروه ئه‌منییه‌كان بە یه‌كجاره‌كی بنی داعش لەوێ دەبڕنەوە؛ شنگال لەبەر ئەوەی هه‌ڵكه‌وته‌یەکی ئاستەنگی هەیە، هه‌میشه دەبێتە جێتەماحی دژمن؛ جا بۆیه گرنگه دوای نه‌مانی داعش، ئه‌و ناوچه بخرێته سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و، خێرای پێی ڕابگەن و، پەرژینێکی قایمی بۆ بکەن و، هێزێكی تایبه‌تیشی بۆ دابین بکرێت."




