سهرچاوهیهكى باڵاى سهربازى: شەڕ 45 كیلۆمەتر لە زوممار دوورە

زوممار -kdp.info- سهرچاوهیهكى باڵاى سهربازى رایگهیاند، شەڕ لە نزیك زوممار نەقەوماوە و، زۆریش لەوێوە دوورە، هێرشە خۆکوژییە شکاوەکەی ئەم سەرلەبەیانییەی داعش، لە گوندی 'عەبدبیلال'ـدا بووە، كە دەكەوێتە نزیک چیای ئەشكەفتێ دهشڵێت، ژیان لە زوممار ئاسایی بووەتەوە و، هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان و، بازاڕیش وەک جاری جاران کراوەتەوە
سهرچاوهیهكى باڵاى سهربازى بە ماڵپەڕی فهرمیى پارتیی دیموكراتی كوردستانى راگهیاند، " شەڕ لە نزیك زوممار نەقەوماوە و، زۆریش لەوێوە دوورە.
ئهو سهرچاوهیه گوتیشى: "هێرشە خۆکوژییە شکاوەکەی ئەم سەرلەبەیانییەی داعش، لە گوندی 'عەبدبیلال'ـدا بووە، كە دەكەوێتە نزیک چیای ئەشكەفتێ، لە باشووری ڕۆژئاوای عەوێنات؛ ئەوێیش نزیكەی 45 كیلۆمەتر لە زوممارەوە دوورە؛ لەو شەڕەدا داعش چاک بنکەوتوونە.
زیاتر گوتى: "ئێستاش ژیان لە زوممار ئاسایی بووەتەوە و، وا هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان و، بازاڕیش وەک جاری جاران کراوەتەوە.




