٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی لیستی كۆمەڵ: با گشتمان پشتی سەرۆكی هەرێم بگرین بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرــ kdp.info ــ سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان، گوتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە نامە حەفت‌خاڵییەكەی سەرۆكی هەرێم دەكەین بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و، بەنیشتمانیكردنی ئەو هێزە؛ پێویستە هەموو هێز و لایەنەكان پشتگیری لە سەرۆكی هەرێم بكەن بۆ ئەوەی هەر چی زووە ئەو هێزە یەك بگرێتەوە.
(مەروان گەڵاڵی) سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی لە كوردستان و، وەك فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری تەواو لە نامە حەفت‌ خاڵییەكەی سەرۆكی هەرێم دەكەین، بۆ یەكگرتنەوەی پێشمەرگە. جێگەی دڵخۆشییە كە سەرۆكی هەرێم بڕیاری داوە لە ماوەیەكی دیاریكراودا هێزەكانی پێشمەرگە یەك بگرنەوە؛ ئەو کارە زۆر بەنرخە و، پێویستە هەموومان دەستخۆشی لە سەرۆكی هەرێم بكەین و، بە هەموو شێوەیەكیش پشتگیری لە بڕیارەکەی سەرۆكی هەرێم بكەین، بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەنیشتمانیكردنی هێزی پێشمەرگە."
سەرۆكی لیستی كۆمەڵ گوتیشی: "پێویستە سەرۆكی هەرێم دەستەڵاتی خۆی زیاتر بخاتە گەڕ و، هەموو لایەنە سیاسییەكان شێلگیرانە كار بكەن بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، چونكە كاتی بەشبەشێن بەسەر چووە و، دەبێت هەموومان یەك بگرین و، یەكبڕیار بین؛ وەختیەتی ئەو هێز و حكوومەتەی هەمانە، بیکەینە نیشتمانی، بۆ ئەوەی زیاتر سەر بكەوین."
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار