لەوەتەی سەرۆكی حكوومەت سەردانی زومماری کردووە، خەڵك زیاتر دەچنەوە

زوممار _kdp.info_ بەڕێوەبەری شارەدێی زوممار دەڵێت، لەوەتهی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەت سەردانی ئەوێی کردووە و، بەڵێنی داوە پێیان خزمەتی شارەکەیان بکا، لە دوێنێ و پێرێوە، ئاوارەکان تەکانێکیان داوە بە خۆیان و، وا گەرموگوڕتر دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
(مزاحم سەعدوون) بەڕێوەبەری شارەدێی زوممار وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "لەو کاتەوە (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ناوچە ئازادکراوەکانی کردووە و، لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حكوومەتییەکاندا، بەڵێنی داوە ئەوەی حكوومەتی هەرێم لە دەستی بێت بۆ خەڵكی ئەو ناوچانەی بكات، خەڵکەکە دڵیان گەرم بووەتەوە، لە چاو سەرەتاوە، زیاتر و گەرموگوڕتر دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان."




