بەغدا هیشتایش ناهێڵێ كەناڵی جەزیرە لەوێیشەوە كار بكات

بەغدا-KDP.info-حكوومەتی عێراق هیشتایش لەسەر بڕیارەکەی خۆی سوورە و، کارکردنی كەناڵی جەزیرە لە بەغدا قەدەغەیە؛ هەڵبەت كەناڵی جەزیرە لە هەرێمی كوردستاندا بە ئیسراحەت خەریکە کاری خۆی دەکا.
(ئه‌حمه‌د زاوێتی) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئاسمانەکەناڵە قەتەرییەکەی (جه‌زیره) له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی به‌غدا ناهێڵێت كەناڵی جەزیرە لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق کار بکات، بەڵام لە هەرێمی كوردستاندا كارەكانمان بە ئاسایی بەڕێوە دەبەین."
کاتی خۆی (نووری مالكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق جه‌زیره‌ی به كه‌ناڵێكی تیرۆریستپەروەر دەزانی و، لە عێراق دەری‌پەڕاند و، تەنانەت وەڵامی هیچ لێداوان و پرسیارێكی پەیامنێرەکانی ئەو کەناڵەی نەدەدایەوە. ئەوە بوو حكوومه‌تی به‌غدا، ناوی دوانزە ئاسمانەکەناڵی عێراقی و عەرەبی خسته لیستی تیرۆره‌وه و، تۆمه‌تباری كردن کە هانی تیرۆر ده‌ده‌ن.




