ئەمساڵ، دنیا دە بەڵای تووش دەبێ

هەولێر-KDP.info- پیتەر فۆستەر لە ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی تەلگرافی بەریتانیادا، باسى ئەو دە بەڵا و نەهامەتییەی کردووە وا ئەمساڵ روودەدهن لە دنیا؛ پەتای جۆراوجۆر، برسیەتی، بەڵای ناگەهان و، داعش!
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمساڵ چەکدارەکانی داعش لە عێراق و سووریا، دەشکێن، بەڵام بیروباوەڕی داعشایەتی تەشەنە دەکات و، پەل دەکوتێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا فۆستەر نووسیویەتی: خەڵکێکی زیاتر دەچنە ڕیزی داعشهوە و، بنکە و یەکەی سەربازی دەبەنە یەمەن و، ئەردەن و، عەرەبستان و، سەرنجی ڕێکخراوە جیهادییەکانی تریش ڕادەکێشن و، ئەوانیش دێنە پاڵیان.
و/ خالید ئەحمەد




