٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..داعش کرێی خانووەکان وەردەگرێت و چەند جۆرێک خواردمەنیشی قەدەغە کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند کە، داعش لە مووسڵ کرێی خانووەکانی ئەو هاووڵاتیانەی کە ئاوارەبوون، وەردەگرێت و چەند جۆرێک خواردەمەنیشی قەدەغە کرد.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، داعش ھەموو خواردنێکی قوتو و جۆرەکانی پەنیر کە لەدەروە دێن و ھاوشێوەکانی قەدەغەکردووە و بە حەرامی دەزانێت و رێگە نادات ھیچ کەسێک بەکاری بھێنێت.

(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ داعش ئەفسەرێکی سوپای عێراقی بەناوی عەقید (مزەھەر حەمدوون) لە سەربازگەی غەزلانی گوللەباران کردو و تەرمەکەشی رەوانەی بزیشکی دادوەری مووسڵ کرد.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ رونیشی کردەوە، داعش بڕیاریداوە ئەو خێزانانەی لەناو خانووی کرێدان، پێویستە پارەی خانووەکان بدەنە داعش و نەیدەن بە خاوەنخانووەکان کە ئاوارەبوون، تەنانەت ئەگەر سوننە مەزهەبیش بوون.
بڵند ئیبراھیم

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار