٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خازر..پێشمەرگە سەنگەری قایمکردوون و داعشیش توانای هێرشی نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر ئاشکرایکرد، ئەمشەو ھێزی پێشمەرگە لەکاتی لێدانی سەنگەرەکانیان لەلایەن داعشەوە بۆردمان کراین، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی دانەوە و بێدەنگی کردن..جەختیشی کرد کە، داعش توانای هێرشی نەماوە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر (سەید ھەژار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھێزی پێشمەرگە لەو شوێنانەی جێگیرکراوە سەنگەرەکانی خۆیان قایم دەکەن و داعشیش پێناخۆشە، بۆیە ئەم شەو ئێمەیان تۆپباران کرد، ھێزی پێشمەرگەش بەتوندی بەرپەرچیان دانەوە و بێدەنگ کران و تۆپبارانەکەشیان راگرت.
(سەید ھەژار)گوتیشی، ھیچ ھێرشێکیان نەکردووە و توانای ھێرشکردنیان نییە و تەنیا تۆپباران ھەبووە و ئەویش ئێستا نەماوە.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار