٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..پێشمەرگە ئەمیرێکی دیکەی داعشی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی میحوەری شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ پێشمەرگە بۆردومانی داعشی کرد و لە ئاکامدا ئەمیرێکی داعشی پێکا و کوژرا.

فەرماندەی میحوەری شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوێنێ داعش سێجار ھێرشی بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە هینا، بەڵام ھەر سێجار تێکشکێندران و لە ھێرشەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و گەڕانەوە.

عەمید (بەھرام عەریف یاسین) گوتیشی، ئەمڕۆش ھیچ ھێرشێک نەبووە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە مۆڵگەکانی داعشی بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا ئەمیرێکی داعش بە ناوی (ئەبو فەلاح تەلەعفەری) کە خەڵکی تەلەعفەرە کوژرا.
فەرماندەی میحوەری شنگال رونیشی کردەوە، داعش ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری بۆمبرێژکراوی بۆ لای ئیمە رەوانە کرد، بەڵام بەر لەوەی بگاتە لای ئێمە پێشمەرگە تەقاندیانەوە و هیچ زیانێکی نەبوو.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار