٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت 102 ملیاری بۆ ماددەی 140 تەرخان کرد..15 ترلیۆنەکەی بەرگری پێشمەرگەش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی) رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 102 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 تەرخان کردووە..هاوکات ئاشکرایکرد کە، 15 ترلیۆن دینار لە بودجە بۆ وەزارەتی بەرگی عێراق تەرخاندەکرێت و گشت ئیستحقاقی پێشمەرگەش لەو پارەیەدا خەرج دەکرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دارایی  (سەرحان ئەحەمەد سلێڤانەیی ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ سێشەممە دوا دانیشتنمان پێوەست بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2015-ی عیراق ئەنجامداو تەواوی لیژنەکەمان  بە سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانەوە بەشداربوون، پاشانیش نووینەری وەزارەتی بەرگری حکوومەتی عێراق هات و داوایانکرد کە، بودجەیەکی تایبەت بۆ بەرگری زیادبکرێت کە بڕەکەی 15 ترلیۆن دینارە، منیش لەبارەی پێشمەرگەوە لێمپرسین کە ئەو بودجەیە بۆ پێشمەرگەش خەرجدەکرێت لە وەڵامدا گوتیان کە لە مەشق و راهینان و پڕچەککردن و خەرجیاتی پێشمەرگەوە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگیدا پارە خەرجدەکرێت و دڵنیایان دا کە، گشت ئیستحقاقی پێشمەرگە خەرجدەکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق دەشڵێت، نووێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئێمە بەشداریکرد و لەبارەی بودجەی ماددەی 140 پرسیارمان لێکرد و، لە وەڵامدا گوتیان کە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕگەیەکی لەنێو خەرجیەکانی زیادکردووە کە 102 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 تەرخان کراوە.
(سەرحان سلێڤانەیی ) ئاماژەیشی کرد کە، ماوەی سێ‌ رۆژە كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و، بەیانی سەعات 10 راپۆرتی کۆتایی دەدرێتە پەرلەمان و دواتریش کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێدەکات بە مەبەستی خویندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار