٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگەکانی پێکهاتەی مەسیحی 500 کەسن و هیزێکی دیکەش ناونووس دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

تلکێف-KDP.info-بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف (یەلدا شموئێل) ئاشکرایکرد کە، هێزی دەشتی نەینەوای پێکهاتەی مەسیحی، ژمارەیان 500 پێشمەرگەیە، هەروا هێزێکی دیکەش ناونووس دەکرێن.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف (یەلدا شموئێل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە لە تلسقۆف مەڕاسیمی راگەیاندنی هێزی دەشتی نەینەوا  لە پێكهاتەی مەسیحی سازکرا کە، هێزێکی مەسیحین و ژمارەیان 500 کەس دەبێت و دەستدەکەن بە مەشق و راهێنان، هەروا بەمەبەستی دروستکردنی هێزێکی دیکەیش ناونووسین دەست پێدەکات.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف، دەشڵێت، گشت ئەوانەی لەو هێزەدان دەبن بە پێشمەرگە و لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم دەبن.
(شموئێل) ئاماژەیشی کرد کە، ئەم هێزە بەشدار دەبێت لە ئازادکردنەوەی ناوچە مەسیحینشینەکان؛ هەروا پارێزگاری لەو ناوچانەی کە بۆیان دیاریکراوە، دەکەن.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار