سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە دەکرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) رایگەیاند کە، سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسایی بودجەی گشتیی عێراق دەکرێت..هەروا جەختیشی کرد کە تەنیا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی قانون دژی ئەو پڕۆژەیەن، ئەوانیش ژمارەیان کەمە و لە هەوڵەکانیاندا بۆ بەربەستخستنە بەردەم پڕۆژەکە شکستخواردوو دەبن.
ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ ھەر سێ لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان و دارایی و یاسایی راپۆرتی ھاوبەشی خۆیان ئامادەکردوون کە پێوەست بە پڕۆژەیاسای بودجەیە و کارنامەی دانیشتنی بەیانی پەرلەمانیش راگەیاندرا کە بودجە لە کارنامەکەدا هەیە.
(نەجیبە نەجیب)گوتیشی، سبەینێ سەعات یەکی دوای نیوەڕ ۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و تیایدا لە یەکەم بڕگەی کۆبوونەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت.
زیاتر گوتی، کورتھێنان لە پڕۆژەیاسای بودجە 25 ترلیۆن دینارە، بەڵام کورتهێنانەکە زیاترە، بۆیە پێویستە ھەندێک بڕگە لە خەرجییەکان لاببرێن و ھەموار بکرێنەوە، بۆئەوەی کورتھێنان کەم بکرێتەوە، بەڵام جارێ دیار نییە چ برگەیەک ھەموار دەکرێتەوە.
(نەجیب) رونیشی کردەوە، رێککەوتنامەی نێوان هەولێر و بەغدا لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیرکراوە و ھیچ ئەندامێکی لیژنەکەی ئەوانیش دژی ئەو رێککەوتنە نین، تەنیا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی لیستی دەوڵەتی قانوون نەبیت،کە لایەنگری (نوری مالیکی )-ین و وئەوانیش شکست دەھێنن و سەرکەوتوو نابن، چونکە ژمارەیان کەمە.
بڵند ئیبراھیم




