٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: کانتۆن واتە گەڕانەوە بۆ سەدەی 15..هەرێم بەرەو دەوڵەتبوون دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەلی عەونی) دەڵێت، لە ریزەکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان پەکەکە گەنجی دڵسۆز و ئازادیخواز ھەیە، بەڵام لەئێستادا باڵێکی سەرکردایەتی ئەو پارتە بەھیچ شێوەیەک لە بەرژوەندی دۆزی گەلی کورد نین، چونکە ناکرێت تۆ ھەرێمێکی تەندروستت ھەبێت و ئەوان داوا بکەن پارچە پارچە بکرێت و بکرێتە کانتۆن و بۆ سەدەی 15 بگەڕێنەوە، چونکە کانتۆن ئەو واتایە دەگەیەنێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەلی عەونی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە ریزەکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان پەکەکە گەنجی دڵسۆز و ئازادیخواز ھەیە، بەڵام لەئێستادا باڵێکی سەرکردایەتی ئەو پارتە بەھیچ شێوەیەک لە بەرژوەندی دۆزی گەلی کورد نین، چونکە ناکرێت تۆ ھەرێمێکی تەندروستت ھەبێت و ئەوان داوا بکەن پارچە پارچە بکرێت و بکرێتە کانتۆن و بۆ سەددەی 15 بگەڕێنەوە، چونکە
کانتۆن ئەو واتایە دەگەیەنێت. ئەمکارە خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکات، تەنیا سوود بە کەسانێکی فاشیل دەگەیەنێت کە لەهەندێک وڵاتن و دەزانن دەرفەتێکی بەسوود بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هاتووەتە ئاراوە، بۆیە دژی دەوەستنەوە و دەیانەوێت ئەو دەرفەتە لە دەست بچێت و، بەو رەفتارانەی کە دەینوێنن سەرقاڵمان بکەن".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان رونیشی کردەوە، ئەوانەی باس لەوە دەکەن کە شنگال بکرێتە کانتۆن تا ئێستا لە باکووری کوردستان نەیانتوانیووە یەک گوند ئازاد بکەن، بۆیە با جارێ بچن ئەوێ رزگار بکەن ئەو کات داوای کانتۆن بوون بکەن.
زیاتر گوتی، ئەو کەسانەی وا لێدوان دەدەن و قسەدەکەن،  ئەمە بۆ تێکدانی یەکڕیزی گەلی کوردە و ھیچ کاتێک کورد ھێندەی ئێستا لە سەربەخۆیی نزیک نەبووەتەوە و زەمینەی وا باشی بۆ نەرەخساوە.
پێوەست بە قسەکردن لەسەر شنگال، (عەلی عەونی) دەشڵێت، کەس ناتوانێ دژی خواستی ئەوان بڕیاربدات، پێشووتر خەڵکانی دیکە خۆیان تاقیکردووەتەوە و لەگەڵ حکوومەتی عێراقیش رێککەوتنیان کردبوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار