كۆبانی..پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان دوو تانكی داعشیان تێكشكاندن و 50 تیرۆریستیشیان كوشتن

كۆبانی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) رایگه‌یاند كه، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان دوو هێرشی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعشیان به‌رپه‌رچدایه‌وه به جۆرێك كه دوو تانكی داعش تێكشكێندران و 50 تیرۆریستیش كوژران.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سه‌عات پێنج تیرۆریستای داعش لە رۆژھەڵات و باشووری کۆبانی دوو ھێرشی گەورەیان بە چەکی قورس و پێنج تانكه‌وه بۆ هیناین، بەڵام لەلایەن شەڕڤان و ھێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دارایه‌وه و سێ سه‌عاتی ته‌واو شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام دوایی تێكمان شكاندن و زیانی گه‌وره‌مان پێ گه‌یاندن.
عەمید (شەوکەت مزووری) گوتیشی، لەو شەڕدا بە دەیان تیرۆریستانی داعش كوژراوون و كه ته‌نیا ئه‌وه‌ی ئێمه لێی پشتڕاستین 50 كوژراویان هه‌یه و دوو تانكیشیان تێك شكێندران.
ئەو فەرماندەیە ھێمای بۆئەوەش کرد، تەنیا لە رۆژھەڵاتی کۆبانی نەبێت لەناوچەکانی دیکە داعش له نێو شار دوورخراونه‌ته‌وه و توانای به‌رگریكردنیان نه‌ماوه.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه، له ئێستادا ره‌وشه‌كه ئارامبووه‌ته‌وه و ته‌نیا ده‌ستڕێژی گولله دوور به دوور هه‌یه، چونكه ئه‌وان تێك‌شكان و پاشه‌كشه‌یان كردووه.
بڵند ئیبراھیم




