٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیک.. 13 تیرۆریستی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەختی مۆڵگەکانی داعشیان لە قۆڵی باشیک بۆردومان کردوون و، لە ئاکامیشدا 13 تیرۆریستی داعش کوژران.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە قۆڵی باشیک مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردون و لەئاکامیشدا 13تیرۆریستی داعش کوژران وھەشتی دیکەشیان لێ برینداربوون.
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، جگە لە زیانی گیانی حەشارگەیەکی چەک وتەقەمەنی داعشیان تەقاندووەتەوە، کە بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی تێدابوون.
بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار