٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا..بودجەی گشتیی عێراق بە زووی پەسەند دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامی كورد لە پەرلەمانی عیراق ( ئەردەلان نوورەددین  ) رایدەگەینێت، ئەوان بەیانی ئامادی دانیشتنی پەرلەمان دەبن و چاوەڕوانیش دەکرێت لەماوەی داهاتوودا بە زووی بودجەی گشتیی عێراق پەسەند بکرێت، چونکە زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراق لە پەسەندکردنی بودجەدا هاوڕان.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق د. (ئەردەلان نوورەددین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی عیراق تاكو ئێستا بەرنامەی كاری بەیانیمان بۆ نەهاتووە كە ئایا دانیشتن ئەنجام دەدەین یاخود بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی ڕاو بۆچوون و تێبینیەكانی پێوەست بە پڕۆژەیاسایی بودجە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نووێنەرانی عیراق ئەوەیشی باس كرد کە، هەر پڕۆژەیاسایەك كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت ئەوا گشت ئەندام پەڕلەمانەكان مافی ئەوەیان هەیە ڕاو سەرەنج و تێبینیەكانیان بخەنەڕوو، لە خوێندنەوەی دووەمیشدا كە ئەنجام دەدرێت پێداچوونەوە بە پڕۆژەكە دەكرێت و پاشانیش لە دانیشتنی سێیەم پاش گفتوگۆ ئێنجا دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەند کردن.
( ئەردەلان نوورەددین ) دەشڵێت، بە بۆچوونی من پڕۆژەیاسای بوودجە زوو دەنگی لەسەر دەدرێت، چونكە زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمان لەگەڵ ئەوەن ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكرێت.
پڕۆژەیاسای بوودجەی عیراقی 2015 لە 23-ی مانگی رابڕدوو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە كۆی دەنگ پەسەند كرا و لە بەرواری 26-ی هەمان مانگ لەلایەن ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا كە، بڕەكەی 123 ترلیۆن دینارە و نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراقیش  بە 60 دۆلار خەملێنراوە.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار