مزاحم سه‌عدوون: ژیان له زوممار ئاسایی بووه‌ته‌وه

کەرکووک-KDP.info- (مزاحم سه‌عدوون) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار ده‌ڵێت، دوو بەشی زیاتری خه‌ڵكی زوممار گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحالێ خۆیان و، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش وا هەر به‌رده‌وامه؛ قوتابخانەی زۆربه‌ی گونده‌كانیش كراونه‌ته‌وه.
مزاحم سه‌عدوون، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئه‌وه‌ی زوممار و گونده‌كانی، له تیرۆرستان پاك كرانه‌وه، ئێستا له ته‌واوی گونده‌كان و ناو زومماریشدا ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و، هەموو ڕۆژێ به ده‌یان خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان؛ وا له زۆربه‌ی گونده‌كاندا قوتابخانه‌كانیش كراونه‌ته‌وه."
مزاحم سه‌عدوون، گوتیشی: "شاره‌دێی زوممار 70 گوندی هەیە، هه‌موو گونده‌كان ئازاد كراون و پێشمه‌رگه دەیانپارێزێت، داعش هیچ جموجۆڵێكی له ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه. ئێستا هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی زوممار ده‌ستیان به ده‌وامی خۆیان كردووه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕێگه‌وبانانه‌یش داعش تێكی دابوون، چاك كراونه‌ته‌وه و، ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی له پاشماوه‌ی داعش پاك كراوه‌ته‌وه."
مزاحم سه‌عدون ئاشكراشی كرد کە تیرۆرستان تۆڕی كاره‌بای زومماریان داڕزاندووە، حكوومه‌تی هه‌رێم ناچار بڕیاری داوە 30 مێگاوات كاره‌بای له به‌نداوی مووسڵەوە بۆ دابین بکرێت و، وا خەریکن بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن و، تا چەند ڕۆژی دی زوممار ڕووناك ده‌بێته‌وه.
ڕابین شێروانی




