مه‌حما خه‌لیل: داوامان کردووە کە دووهه‌زار لاوی ئێزدی ببنه پێشمه‌رگه.... پێشتر ڕه‌زامه‌ندی دراوە 3000 کەس وەربگیرێن

شنگال ــ kdp.info ــ (مه‌حما خه‌لیل شنگالی) له کەسایه‌تییە ناودارەکانی شنگال، دەڵێت هاتنەکەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بۆ چیای شنگال و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین، وه‌كو جه‌ژنێك بووە بۆ ئەوان و خەڵكی شنگالیش؛ بەو سەردانەدا دیارە، پارتی وه‌فاداری و سۆزی هەیە بۆ خه‌ڵكی شنگال و، كوردانی ئێزدی و، بەو کارە گەلێ وره‌یان به‌رز بووەتەوە .
(مه‌حماخه‌لیل شنگالی) ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق و، پیاوماقووڵی ئێزدیان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "کە سه‌رۆكوەزیران نێچیرڤان بارزانی و، شاندە یاوه‌رەکەی هاتنە ده‌ڤه‌ری شنگاڵ و چیای شنگال و مه‌زاری شه‌رفه‌دین، دەتگوت جەژنی ئێمه‌ی خه‌ڵكی شنگالی و كوردانی ئێزدییە؛ کە له‌گه‌ڵ ئێمه و فه‌رمانده‌كانی ئه‌وێدا کۆ بوویەوە، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به‌رگرییان له چیای شنگال كرد لەوێ بوون و، سەرۆکوەزیران دەستخۆشیی لە هەموومان کرد."
(مەحما شنگالی) گوتیشی: "داوامان له به‌ڕێزیان كرد كه دووهه‌زار لاوی ئێزدی ببنه پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری له‌و ناوچه‌یه؛ با پەرژینێکی وەها دابنێین ئیتر ده‌ستی ڕه‌شی دوژمن نه‌گاتەوە ئەو دەڤەرە. داوای خزمه‌تگوزاریشمان کرد بۆ ناوچەکە؛ به سوپاسه‌وه (نێچیرڤان بارزانی) بەڵێنی دا كه لیژنه‌یه‌ك دادەنرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و، پێیشمانی گوت ئێزدی خەڵکی کوردن و، ئەوەی حکوومەت لە دەستی بێ، درێخی ناکا بۆ ئەو خه‌ڵكە بەڕێزەی شنگال، كه بە دڵ و بە لەش، پارێزگاری‌یان لە شنگال کرد."
له باره‌ی پێكهێنانی هێزێكی پێشمه‌رگه له كوردانی ئێزدی، (شنگالی) گوتی: "دیارە سه‌رۆك بارزانی، داوای له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد، گه‌نجی ئێزدییش وه‌كو پێشمه‌رگه وه‌ربگرن و، ڕه‌زامه‌ندی دراوە 3000 کەس وەربگیرێن و، هێزێکیشیان لێ ساز کراوە. هەڵبەت داوامان كردووە بەشکەم بکرێنە دەهەزار کەس، هەتا به‌رگری له ناوچه‌كه‌مان و، خاكی كوردستان بکەین؛ دیارە هەموومان باری داراییی هه‌رێمیش دەزانین و، ڕەچاوی دەکەین."
نه‌شوان به‌رزنجی




