یه‌زدانپه‌نا: داعش له ناو خۆیشیاندا ترس دایانی‌گرتووە... داعش له شكان و پاشه‌كشه‌دایه

کەرکووک-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان ده‌ڵێت: "داعش له شكان و پاشه‌كشه‌دایه و، ناتوانن به‌رانبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان بگرن؛ ئه‌وه‌تانێ له‌سه‌ر جه‌م قۆڵه‌كانه‌وه پاشه‌كشه دەكه‌ن".
(حسێن یه‌زدانپه‌نا) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "بە زەبری دەستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سێ مانگه داعش له پاشه‌كشه‌دایه و، له‌و شوێنانه‌ی داگیری کردبوون، پاشه‌كشه ده‌كات و، چاکیش زیانیان کردووە؛ پێشڕه‌وییەکەی داعش له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان، ئازایەتیی ئەوان نەبوو، شه‌ڕێك بوو سه‌پێنرا به‌سه‌ر كوردستاندا و، كورد خۆی بۆ ئه‌و شه‌ڕه ئاماده نه‌كردبوو، پیلانێك بوو له دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و بوونەده‌وڵه‌ت؛ به‌ڵام كە پێشمه‌رگه هاته‌وه سه‌رخۆی و، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان بڕیاری په‌لاماردانی داعشی دا، له‌و كاته‌وه زیانی ستراتیجی له داعش دراوه، دیارە داعش لە بەر خۆی ناگرێ و، شكستی خواردووه؛ خۆی شه‌ڕوپلانی سه‌ربازی، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، جارجار دەبێ كپ و بێده‌نگ بی، جاروباریش بیکەیتە شەڕ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به خوێندنه‌وه‌ی من، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه داعش به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه خۆی ناگرێت.
(حسێن یه‌زدان په‌نا) گوتیشی: "پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م قۆڵه‌كاندا چاک سەر کەوتووە، هەر له مه‌خموور و گوێڕ و شنگالەوە بگرە تا ڕۆژئاوای كه‌ركووك؛ ئێمه له‌م سنوره داعش ڕاو ده‌نێین و، سه‌گ به حه‌وشه‌یان پێ ده‌كه‌ین و، به شێوه‌ی پارتیزانی ده‌چینه ناو ماڵه‌كانیشیانه‌وه و ڕاویان دەنێین؛ ئێستا له‌و شوێنانه‌ی كه داعشی لێیه، دڵنیا نین له گیانی خۆیان، چونكه شه‌و نییه به‌بێ كوژراو ڕۆژ بكه‌نه‌وه.




