شنگال: له شاره‌دێی سنوون و ده‌وروبه‌ری، تا ئێستا زیاتر له 500 بۆمبیان هه‌ڵگرتووەتەوە

شنگال-KDP.info- دوای ئازادكردنی شاره‌دێی سنوون و كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ر، تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی، ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مین و بۆمبانه‌ی داعش داینابوونەوە، تا ئێستا زیاتر له 500 ته‌قه‌مه‌نی و مینی جۆراوجۆر هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و، له‌ناو براون؛ قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگالیش ده‌ڵێت، تیرۆرستان زیانێكی زۆریان لە ناوچانه داوە و، به ده‌یان خانوو و دووكانیان خراپ كردووه.
)مه‌یسه‌ر حه‌جی) قایمقامی شنگال، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانییان سنوونێ و كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری له تیرۆرستان پاك بكه‌نه‌وه، بۆ سه‌لامه‌تیی هاووڵاتیان و، خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له پاشماوه‌ی تیرۆرستان تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، ده‌ستیان كردووه به پاكردنه‌وه‌ی ناوچەکە و، تا ئێستا هەر له سنوون و ده‌وروبه‌ری، زیاتر له 500 بۆمب و تی‌ئێن‌تی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و، له‌ناو براون؛ ڕۆژانه‌یش تیمه‌كان ده‌گه‌ڕێن له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا، مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌بێت، هه‌ڵی‌ده‌گرنه‌وه نەکا خوانەکردان بە کەسێکدا بتەقێتەوە. بە داخەوە داعش ده‌یان دووکان و خانووی کاول کردووە؛ ناوچه‌كه‌یان تاڵان كردووه و، هه‌رچییەکیان به‌ر ده‌ست كه‌وتووه بردوویانه؛ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌ینه‌وه."
شێروانی




