وەزیری دارایی: لەگەڵ پەسندکردنی بوودجەدا، پێشینەکانیش دەگەڕێنەوە

هەولێر -KDP.info- وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ هاتنی بوودجەی 2015ـدا دەست دەکەینەوە بە دانی پێشینەکان.
(ڕێباز محەمەد حەملان)، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ماڵپهڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ئەوەی دەست بکەینەوە بە پێشینەکان ، بەرنامە و پلانی خۆمان داناوە و، چاوەوڕانین بوودجەی 2015 لە بەغداوە بێ، ئینجا بەپێی ڕێنماییی تازە، پێشینەکان دەدەین."
لە بوودجەی ساڵی 2013 بڕی 600ملیار دینار بۆ پێشینەی ژنهێنان و خانووبەرە و، کشتوکاڵ و پیشەسازی تەرخان کرابوو، بەڵام جارێ لەبەر قەیرانی دارایی، ئەوە ماوەی ساڵێکە ڕاگیراوە.
حکوومەت بڕیارێکی وای نەداوە کە بە یەکجاری 'وام'ـەکان ڕابگرین، بەڵکو چاوەڕوانی هاتنی بووجە دەکەین، ئینجا لە بوودجەی هەرێمدا، پارەی بۆ تەرخان دەکرێت و، دەست دەکرێتەوە بە پێشینەکان."
یەحیا سابیر




