ڕیچارد فۆڵتزی كەنەدایی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەكات

ڕیچارد فۆڵتز نووسەری کەنەدایی لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (مونتریالگازێت)ـدا، جگە لەوەی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات و، سیاسەتی حکوومەتی هەرێم بە سەرکەوتوو دەزانێت و، دەڵێت بۆ دەبێ کورد سەربەخۆ نەبێت!؟ لە پوختەی نووسینەکەیدا کورد بە هاوپەیمانێکی گەورەی ڕۆژئاوا دادەنێت و، دەڵێت کورد هاوپەیمانێکی دەگمەنی باوەڕپێکراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
فۆڵتز دەڵێت: "کورد زۆرترینن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە دۆستی ڕۆژئاوان، هاوپەیمانێکی زۆر باوەڕپێکراو و دڵسۆز و ڕاستگۆنە و، بەڵێنی خۆیان دەبەنە سەر." لە ئاخریشەوە دەپرسێت: "کوا دۆستەکانی ترمان لە ناوچەکەدا وەک ئەوانن؟"
و/ خالید ئەحمەد




