٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..داعش جگە لە ئیبۆلا نەخۆشی دیکەیش رووی تێ کردوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، جگە لە نەخۆشی ئیبۆلا ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیکەش ھەیە، چونکە ئەو چەکدارە بیانیانە زۆر مەترسیدارن و بەبێ پشکنین لە سنوورەکان دێنە ناو ریزەکانی داعش.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، زانیاریمان بە دەست گەیشتوون کە نەخۆشی ئیبۆلا لەناو ریزەکانی داعش بڵاو بۆتەوە و تاوەکو ئێستاش دوو حاڵەت تۆمارکراو لەو چەکدارانەی کەبیانین و ھاتینە ناو ریزەکانی داعش لەوڵاتانی دەرەوە .
(غەزوان حامد)گوتیشی،ئەو چەکدارە بیانیانە زۆر مەترسیدارن و ئەگەری ھەیە نەخۆشی دیکەش بڵاو بکەنەوە، چونکە بەگوێرەی یاسایی نێودەوڵەتی پێویستە ھەرکەسێک بچێتە وڵاتێکی دیکە پشکنینی بۆ بکرێت، بەڵام ئەمانە لە سنوورەکان بە بێپشکنین دەچنە ریزەکانی داعش.
(حامد)ھۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەو نەخۆشیانە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوببنەوە قوربانی زۆری لێدکەوێتەوە، چونکە خەڵکی ئەو شارە رێگەیان نادرێت بچنە دەرەوەی شارو چارەسەری ئەو نەخۆشیەش ئەستەمە.
ئەوندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رونیشی کردەوە، داعش خەڵکی مووسڵی بێزارکردووە و ماوەیەکە ھێڵی تەلەفون و ئەنتەرنێتیشی بریوە و رێگە نادات ھیچ کەسێک بەکاری بھێنێت بۆئەوەی ئاگاداری ھیچ شتێک نەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکاری بۆ رزگاکردنی مووسڵ بەردەوامە و لەئێستادا دەستکراوە بە ناونووسینی خەڵک بۆ ئەوەی بەشداری لە رزگارکردنی شارەکەیان بکەن و رەنگە لە مانگی ئادار ئەو پرۆسەیە دەست پێبکات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار