٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەڵف کەیستۆن پیتڕۆلیەم ئاستی بەرهەمهێنان و ناردنی نەوتی بیرەکانی شێخانی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-گەڵف کەیستۆن پیتڕۆلیەم یەکێکە لەو کۆمپانیانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت کاردەکات، ئەمڕۆ تازەترین زانیاری لەسەر چالاکی و ئاستی بەرهەمهێنان و ناردنی نەوتی لە کێڵگەی شێخان ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی (گلۆباڵ ئینێرجی) لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی کۆمپانیای گەڵف کەیستۆن لە ئێستادا لە حەوت بیردا بەرهەمهێنان لە کیڵگەی نەوتی شێخان دەکات، چاوەڕوان دەکرێت هەر لەو مانگەدا بیری هەشتەمیش بخەنە گەڕ.

ئاستی بەرهەمهێنانیان لە کانونی یەکەمی (2014)-دا زیادی کردووە و، لە (27)-ی هەمان مانگدا گەیشتووەتە (40000 بەرمیل) لەڕۆژێکدا.
جۆن گیرستنلەر بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە گۆڵف کەیستۆن پیتڕۆلیەم دەشڵێت،
دڵخۆشین کە سەرەتای 2015 دەستپێدەکەین و هەنگاوێکی باشتر لە ساڵی رابردوو دەنێین کە، تیایدا تۆماری داواکراومان بە دەستهێناوە لە بەرهەمێنان و ناردنی نەوتی خاو لە کێڵگەی شێخان.
ئەو بەڕیەوەبەرە دەشڵێت، 2014 ساڵی بەرەنگاری و پاڵەوانیەتی بوو بۆ هەرێمی کوردستان و شانازی بەو دەستکەوتانەوە دەکەین، بە تایبەت کە ئاستی بەرهەمهێنان و ناردنمان لە شێخان بە نزیکەیی 300% زیادی کردوون، هەروا ئامانجی سەرەکیمان دڵنیابونە لە جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستامان کە (40000 بەرمیل)ـە لە ڕۆژێکدا و بنچینەیەکیشە بۆ گەشەسەندنی بەرهەمهێنان لە داهاتودا.

و.خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار