٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوێر..داعش بە تەواوەتی پەرتەوازە بوون

سەرچاوە: KDP.info

گوێر-KDP.info-جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێر رایگەیاند، ئەو هێرشانەی داعش ئەنجامی دەدات لە میحوەری گوێر-مەخمور، خۆکوژین و توانای داگیرکردنی هیچ شوێنێکیان نەماوە و بە تەواوەتی پەرتەوازە بوون.
(ئاراس حسۆ میرخان) جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێر و بەرپرسی لقی 16-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەو هێرشانەی داعش لە میحوەری گوێر-مەخمور  ئەنجامی دەدات، تەنیا ئامانجیان زیانگەیاندنە بە هێزی پێشمەرگە و هێرشەكانیان خۆكوژیە، بەڵام پێشمەرگە بە ورەیەکی پۆڵاینەوە بەرگری دەکات و تێکیان دەشکێنێت، هەروا داعش  توانایان نەماوە هیچ شوێنێک لەو دەڤەرە داگیربکەن و پێشڕەوەی بکەن، چونکە بەتەواوەتی پەرتەوازە بوون و بیوەرەن.
پێوەست بەو هێرشە خۆکوژیانەی کە لە نزیک گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا داعش کردیە سەر سوپای عێراق، (ئاراس حسۆ میرخان) دەڵێت، داعش هێرشی بۆ سەر یەکەیەکی سوپای عێراق برد و خاڵێکی لێ داگیرکردن، بەڵام یەکەکە بەرگریان کرد و لە شوێنەکانی خۆیاندا ماون و رایان نەکردووە، هەروا سوپای پێشمەرگە لەو یەکە سەربازییەی عێراق نزیکە و لە سەرەتایی مانگی هەشتیشەوە ئەو یەکە سەربازییە لەگەڵ پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستانی داعش لەو دەڤەرەدا دەجەنگێت.
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار