هێزێكی دیكەی پێشمەرگە دەچنە كۆبانی
هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی bulletin world نووسیویەتی كە بەو زووانە هێزێكی دیكەی پیشمەرگە كە لە 156 پێشمەرگە پێك دێن، روو دەكەنە كۆبانی و لە دژی تیرۆریستانی داعش لەو شارەدا دەجەنگن.
دوای ئەوەی كە پێشمەرگە لەسەر فەرمانی (سەرۆك بارزانی) چوون بۆ كۆبانی، ئەو شارە لە مەترسیی تیرۆریستانی داعش پارێزرا و دوێنێیش فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی رایگەیاند، لە ئێستادا 90%-ی كۆبانی لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانانەوە ئازاد كراوە و موژدەی ئازادكردنی یەكجارەكیش بەو زووانە رادەگەیەنرێت.
ماڵپەڕی bulletin world نووسیویەتی كە، هێزێكی پێشمەرگە بە مەبەستی بەرگریكردنی زیاتر لە كۆبانی و رووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش لەو شارەدا بەو زووانە روو دەكەنە كۆبانی.
ماڵپەڕەكە ئاشكرای كردووە كە، ژمارەی ئەو هێزەی دەچنە كۆبانی 156 پێشمەرگەن و پشوو بە هێزی ئێستای پیشمەرگە دەدەن كە، لە كۆبانی لە دژی تیرۆریستانی داعش دەجەنگن.
هەروا ماڵپەڕەكە روونی كردووەتەوە كە، ئەو هێزە نوێیەی كە بەنیازن بچنە كۆبانی، دەبێتە سێیەمین هێزی پێشمەرگە كە رووی كردبێتە كۆبانی و لە دژی تیرۆریستانی داعش جەنگابێتن.
شاو كوردی




