خۆراك بەسەر 600 خێزانی پەناخوازی كەمپی بەحركەدا دابەش كرا
هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەناخوازانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بە شێوەیەكی بەردەوام پێداویستی و خۆراكیان بۆ دابین دەكات، هاوكات لە كەمپی بەحركەیش لە دوو هەڵمەتی جیادا گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور و پارسێڵی خۆراك بەسەر 600 خێزاندا دابەش كرا.
ئەمڕۆ 5/1/2015 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازانی ئێزدی و شەبەك و عەرەب لە كەمپی بەحركە، لە دوو هەڵمەتدا كە یەكەمیان بە هاوكاری لەگەڵ كۆنسووڵی ئیمارات لە هەولێر بەڕێوە چوو، تێیدا 1100 پارسێڵی خۆراك بەسەر 600 خێزاندا دابەش كرا، لە هەڵمەتێكی دیكەیشدا تیمی دەزگا هەستان بە دابەشكردنی بەشەگۆشتی مریشك و گۆشتی سوور بەسەر 270 خێزانی پەناخوازدا.




