نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستخۆشی له‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ین كه نه‌یانهێشت ئه‌و جێگا پیرۆزه‌ی ئێزدیان بكه‌وێته ده‌ستی داعش

لە شنگالەوە_kdp.info_ (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی چیای شنگال و شارۆچكەی سنوونێی كرد. سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و، تاوتوێكردنی ڕه‌وشه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كه ئیدارییه‌كاندا.
هه‌ر لەو سه‌ردانه‌كه‌ی چیای شنگال و مه‌زارگه‌ی شەرفەدیندا، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌مڕۆ، بەر لە گشت شتێک هاتووین بۆ پیرۆزبایی و دیتنی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی چه‌ند مانگه له چیای شنگالدا خه‌بات ده‌كه‌ن و، ئینجایش به ناوی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین و، ده‌ڵێین ڕێزی یه‌كجار زۆرمان بۆ ئه‌و خه‌بات و ماندووبوونەیان هه‌یه، كه چه‌ند مانگه به‌رگرییان له چیای شنگال كرد و، ماندوو بوونە. پیرۆزبایی و دەسخۆشانەیان لێ ده‌كه‌ین.
)نێچیرڤان بارزانی) گوتیشی: "سه‌ردانی مه بۆ مه‌زارگه‌ی شەرفەدین، په‌یامی مه‌یه بۆ خوشك و برایانی ئێزدیمان و، پێیان ده‌ڵێین تێده‌گه‌ین له‌و برینە قووڵەی ئێوه، سوپاس بۆ خوایش كه له نه‌تیجه‌ی خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌و قاره‌مانانه، ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌مووی ئازاد كراوه؛ ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی قارەمانانە به‌رگرییان كرد و، نه‌یانهێشت ئه‌و جێگا پیرۆزه‌ی ئێزدیان بكه‌وێته ده‌ستی داعش.
)بارزانی) پێوه‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رە گوتیشی: "دوای ئه‌م قۆناغی ڕزگارییه، بابه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ره‌كەدا باس كردووه، تا بابه‌تی ئیداری بۆ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه به‌رهه‌ڤ بكه‌ین و، له قۆناغێكی تردا پشتی ئازادكردنی شنگال، به ته‌واوه‌تی ڕاژە و ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و، خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌ڤه‌رەیشش دەگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جێگا و مڵك و ماڵی خۆیان."
(نێچیرڤان بارزانی)، گوتیشی: "له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی من، لیژنه‌ی حكوومەتی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ی پێمان بکرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و، گه‌ڕانه‌وه‌یان و، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیان، دەیکەین؛ بە دڵنیاییەوە ئێمه وه‌كو حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بێت و، پێویست بکا، بۆیانی ده‌كه‌ین."
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "لیژنه‌یەکیشمان بۆ بابه‌تی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان پێک هێناوە، كه دوو وه‌زیریشیان لەگەڵدا دەبێت؛ ئه‌و خه‌ڵكه‌یش وا بە چاوی خۆیان ئه‌و بەڵا و نەهامەتییەیان بینیوە، لەگەڵ لیژنەکەدا دەبن. هه‌وڵی ئێمه‌ش وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، باوه‌ڕیمان وایه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدیاندا هاتووه، جینۆساید و پاکتاوکردنە؛ هه‌ر هه‌نگاوێكیش پێویست بێت تا ئه‌و بابه‌ته به ناونه‌ته‌وه‌یی بكرێت و، لە ئاستی دەوڵەتاندا بێته ناسین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات."
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ڕۆژی پێنجشەممه له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌ی 2015ـدا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) به‌ره‌كانی جه‌نگی لە میحوەری گوێڕ ـ مەخموور، بەسەر كردەوە؛ دوێنێش سەردانی زمار و ناوچەكانی دەوروبەری كرد.




