٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

15ـی ئەم مانگە بەغدا دوازدەکی بوودجە ساڵانەکەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەگەر تا 15ـی ئەم مانگە بوودجە پەسەند نەكرێت، حكوومەتی عێراق لە دوای 15 مانگ، دوازدەک واتە  1لەسەر 12ـی بوودجەی ساڵانەی هەرێم ڕەوانە دەكات؛ بەو حسابە، قەیرانی دارایی لە كوردستان چارەسەر دەبێت و، مووچەی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیار وایە 7ـی ئەم مانگە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی 2015 گشتی عێراق بكرێت؛ لەبەر ئەوی لایەنەکان نزیک بوونەتەوە لە یەک، زۆر نزیکە لەو مانگەدا بوودجەکە پەسەند بكرێت.  بە پێی یاسای مالیە، حكوومەتی عێراق دەبێ مووچەی فەرمانبەران بۆ هەموو پارێزگاکان بنێرێت، بە هەرێمی كوردستانیشەوە."
گوتیشی: "وا لە سەری ساڵەوە، کوردستان، ڕێكەوتنەکەی هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکات و، ڕۆژانە لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە نەوت ڕەوانە دەكات."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار