٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو: بارزانی ماوەی سێ مانگە لە بەرەكانی شەڕدایە و، بەبوونی ئەو سەركەوتنی گەورە بە دەست هاتووە

سەرچاوە: KDP.info

محەمەد ڕەئووف، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ی ئیسلامیی كوردستان، ڕایگەیاند كە بە راستی ماندوویەتییەکی زۆر بە كاك مەسعوود بارزانییەوە دیارە و ئەوە سێ مانگە ها لە بەرەكانی شەڕدا و، ئەو نەبووایە، ئەو سەركەوتنە گەورەیەمان نەدەبوو.
محەمەد ڕەئووف لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان، دەڵێت: "لە كۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێمەیش پشتی بڕیارەكەیمان گرت، کە باسی یەكخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان دەکات؛کە كاك مەسعوود خۆیشی دەچێتە بەرەكانی شەڕ، پێشمەرگە و خەڵکیش پشتیان پێی گەرم دەبێت."
یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، دەیشڵێت: "ئەو زڵمەی داعش بە ناوی ئیسلامەوە، لە دیان و ئێزدییەکانی دەکات، ڕێک دژایەتیکردنی قورئانە. مێژوویش سەلماندوویەتی هەر بیروباوەڕێك بوو بە ئایین و، كۆمەڵە خەڵکێک شوێنی کەوتن و، بڕوایان پێی هەبوو، نابڕێتەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار