مەخموور- هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاند

مەخموور تایبەت بە – kdp.info ــ هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندێکی قۆڵی مەخمووردا، هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاند و، توانییان زەرەر و زیانێكی زۆریشیان لێ بدەن.
بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتیی دیموكراتی كوردستان (عەبدوڵڵا تایەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دڕەنگانی دوێشەو، تیرۆریستانی داعش لە گوندی سوڵتانعەبدوڵڵا ــ لە قۆڵی مەخموور ــ هێرشیان هێنایە سەر ئەو گوندە، پێشمەرگە قارەمانەكانیش لێیان هاتنە دەست و، پاش دوو سەعات، پەلامارەکەی تیرۆریستانیان تێک شکاند."
ئەو بەرپرسەی ناوچەی مەخمووری پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "لەبەر ئەوەی شەو بوو، ڕێک نەمانزانی، تیرۆرستانی داعش چەندیان لێ کوژراوە و، چەندیان زیان داوە، بەڵام پێشمەرگە توانیان زەرەروو زیانێكی زۆریان لێ بدەن."
نەشوان بەرزنجی




