٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە كراوە.. دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌وئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کاری پڕۆژەیاسایی بوودجەی 2015 لە وەزارەتی دارایی تەواو بووە و، ئامادەیە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌وئابووری ــ كە نەیویست ناوی بدرکێنین ــ بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، كە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2015 تەواو بووە و، حەفتەی دادێ دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەیزران، قسەی خۆیانی لێ بکەن؛ ئینجا لەوێوە دەینێرن بۆ پەرلەمانی كوردستان.
بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، مووچەی مانگی یانزە، بەم‌زووانە دابەش دەکرێت و، بەر لە هەمووان، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكەیان وەردەگرن.
سەبارەت بە مووچەکەی مانگی دوانزە و یەکیش، گوتی: "چاوەڕوانین بوودجە لە بەغداوە بێت؛ هەر كاتێك بارودۆخی ئابووری بگونجێت و، حكوومەت بتوانێت دوو مووچە، بەسەریەکەوە بدات، دەیدەین، بەڵام جارێ ناتوانین هیچ بڕیارێك بدەین."
به‌ گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2015ـی عێراق، بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق زیاتر له‌ 125ترلیۆن دیناره و‌‌، بەو پێیە، 17%کەی هه‌رێمی كوردستانیش دەکاتە پانزەترلیۆن‌ و 441ملیار دیناره؛ کورتهێنانەکەیشی 25ترلیۆن دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار