٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران 6457 كەمئەندام و 3718 كەس لە تۆڕی چاودێریی خێزان سوودمەندن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- لە هەر چوار شارۆچكەی دەڤەری سۆران 6457 كەمئەندام و 3718 كەس لە تۆڕی چاودێریی خێزان سوودمەندن و مانگانەیش ئەو ژمارەیە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران (توران خدر)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە سنووری هەر چوار شارۆچكەی دەڤەری سۆران، كە شارۆچكەكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز دەگرێتەوە، 6457 كەمئەندام هەن، كەمئەندامەكانیش جۆراوجۆرن، لەگەڵ 3718 كەس كە مووچەی چاودێریی خێزان وەردەگرن، مانگانەیش گۆڕانكاری بەسەر ژمارەكاندا دێت بە هۆی هاتنی ڕێنمایی نوێ لە وەزارەتەوە.
(خدر) دەشڵێت، مووچەی ئەو دوو توێژە هەر دوو مانگ جارێك  دابەش دەكرێت و بۆ  هەر مانگێكیش 150 هەزار دینارە.
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار